Accessibility links

خه‌ڵات عومه‌ر: ئۆباڵی ئه‌گه‌ری که‌وتنی ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌ستۆی هه‌موو حیزبه‌کانه‌

  • Yahya Barznji

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌نهایه‌، له‌ کاتێکدا سه‌رکرده‌ کورده‌کان زۆر باس له‌ پته‌وی په‌یوه‌ندی کوردو ئه‌مریکا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها کوردو تورکیا و کوردو ئێران. نوسه‌رو چاودێری سیاسی له‌ هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵات عومه‌ر سه‌باره‌ت به‌و ته‌نهاییه‌ سیاسییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی تێ که‌وتووه‌، لای وایه‌ ته‌نهایی سیاسی وڵاتانی تر ده‌کرێت سودی لێ ببینرێت ئه‌و ده‌ڵێت نموونه‌ زۆرن که‌"به‌ ته‌نهایی وڵاته‌که‌یان پێشخست"، ده‌شڵێت "ته‌نهایی ئێمه‌ وه‌کو گه‌لێک له‌ خۆڕهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت، مایه‌ی تێڕامان بێت. پێویسته‌ ته‌نهایی خۆمان بکه‌ینه‌ ئیراده‌یه‌کی ناوخۆیی، هاوشیوه‌ی وڵاتێکی وه‌کو ئیسرائیل، به‌ ئێستاشه‌وه‌ ته‌نهان".

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕۆژی ڕاپرسی جه‌ماوه‌ری ڕاگه‌یاند که‌ کورد چی ده‌وێت له‌ کوردستانی عێراق، ئه‌م پرسه‌ ، ڕوبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه‌، له‌ کاتێکدا وه‌ک چاودێران ده‌ڵێن "سه‌ربه‌خۆبوون یان ده‌وڵه‌تی کوردی، خه‌ونی هه‌موو تاکێکی کورده‌، بۆچی ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌. له‌و باره‌یه‌وه‌ خه‌ڵات پێی وایه‌ کورد وه‌سیقه‌ی گرنگی له‌به‌رده‌ست دایه‌، که‌ له‌ کاتی ده‌نگدان بۆ ده‌ستوری عێراقی به‌ ڕیژه‌ی نه‌وه‌د و نۆ له‌سه‌د خه‌ڵک ده‌نگی به‌ جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له‌ عێراق داوه‌. ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌ر راپرسییه‌ک له‌م کاته‌دا مه‌ترسییه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌ده‌ست نه‌هێنێته‌وه‌". له‌درێژه‌ی وتوێژه‌که‌ چاودێره‌که‌ "ئۆباڵی هه‌موو شکستێ، یان نه‌مانی متمانه‌ی تاکی کورد به‌ حیزب و سه‌رکرده‌کانی ده‌گه‌ڕینێته‌وه‌ بۆ نا ئه‌قڵانییه‌تی کاری سیاسی حیزبه‌کان له‌ 1991 ه‌وه‌".‌

دەقی وتووێژەکەی یەحیا بەرزنجی لەگەڵ خەڵات عومەر

XS
SM
MD
LG