Accessibility links

بەهۆی هێرشی بۆمب لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان 3 ئەفسەری پۆلیس دەکوژرێن


کاربەدەستێکی ئەفغانی ڕایگەیاند بەلایەنی کەم سێ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی کوژراون لە کاتێکدا بۆمبێکی کەنارڕێگا لە نزیک ئۆتۆمبێلەکەیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان تەقییەوە.

ژەنەڕاڵ عەبدول حەبیب سەید خەلیل بەرپرسی پۆلیسی هەریمی کونار دەڵێت بەرپرسی زانیارییەکانی پۆلیسی ناوچەی سەرکانۆ لە هێرشەکەی ڕۆژی شەممەدا کوژراوە.

دوو ئەفسەری پۆلیسیش بریندار بوون. سەید خەلیل گوتیشی چوار لە یاخیبوان کوژراون و سیانیان لە پێکدادانەکان لەگەڵ پۆلیسدا بریندار بوون.

هەرێمی کونار ناسەقامگیرترین هەێمە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان لە کاتێکدا یاخیبوانی سەر بە تالیبان هێرشەکانیان بۆسەر هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان توند کردووە.

هاوکات ڕۆژنامەوانێکی تەلەفیزیۆنی دەوڵەت و ڕاوێژکاری حکومەتی هەرێمی بۆ کاروباری کەلتوری شەوی هەینی لە ناوچەیەکی نانگەرهار کوژران.

XS
SM
MD
LG