Accessibility links

محیه‌دین میزووری: ئاشکرا نیه‌ حكوومه‌تی عێراق تاچه‌ند ئاماده‌کاری بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ کردوه‌.


وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی کۆلۆنێڵ ستیڤن وارن ڕایگه‌یاند پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی شاری موسڵ پێویستی به‌سه‌ربازی زیاتر و پڕچه‌که‌ و ده‌بێت بۆچه‌ند مانگی داهاتوو مه‌شقیان پێبکرێت.

ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت ڕزگارکردنی شاری موسڵ له‌کۆتایی وه‌رزی به‌هار ده‌ستپێده‌کات.

ئایا ته‌نها سونه‌کان له‌م پرۆسه‌یه‌ به‌شدار ده‌بن، یاخوود ئه‌و هێزانه‌ تێکه‌ڵاوی پێکهاته‌ی عێراقی تێدایه‌.

به‌شداری کورد چۆن ده‌بێت، له‌لێدوانه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت شه‌ڕی موسڵ قورس ده‌بێت و ڕه‌نگه‌ قوربانی زۆری بوێت ئایا مه‌رجه‌کانی کورد بۆ به‌شداری له‌ڕزگارکردن و له‌داهاتووی ده‌سه‌ڵات له‌وشاره چیه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ محیه‌دین میزووری کردوه‌ به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

به‌ڕێز میزووری ده‌ڵێت ڕزگاری کردنی شاری موسڵ له‌زۆر لایه‌نه‌وه‌ پێکه‌وه‌ گرێدراوه‌، له‌و‌انه‌ ئاماده‌یی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و تاچه‌ند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌کاری کردوه‌.

ده‌شڵێت به‌غدا وه‌ک دامه‌زراه‌یه‌کی سه‌ربازی و هه‌واڵگری توانی نه‌ماوه‌ و هاوپه‌یمانانیش ئاماده‌کاری ته‌واویان بۆ ڕزگارکردنی ئه‌وشاره‌ نه‌کردوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت شاری موسڵ بۆ پرۆسه‌ی سه‌ربازی شارێکی گه‌وره‌‌ و فراوان‌ و ئاڵۆزه‌ ‌و دوو ملێۆن که‌سی تێدا ده‌ژی سه‌خته‌ بۆ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتو ئه‌وهێزانه‌ مه‌شقیان پێبکرێت و ئامه‌ده‌ی شه‌ڕی کۆڵان به‌کۆڵانی ئه‌وشاره‌بن.

ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ محیه‌دین مزووری کردوه‌

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG