Accessibility links

کوردەکانی سوریا ژنێڤ بەجێدە‌هێڵن پاش ئەوەی بانگهێشت نەکران بۆ وتووێژەکان


کاربەدەستێکی پەیەدە لە سوریا ئەندامە باڵاکانی پارتەکەیان ژنێڤیان جێهێشت پاش ئەوەی بانگهێشت نەکران بۆ بەشداریکردن لە وتووێژە ناڕاستەوخۆکان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی سوریا.

نەواف خەلیل دەڵێت ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی ناسراو بە پەیەدە ڕۆژی شەممە ژنێڤی بە جێهێشت.

تورکیا پەیەدە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لە قەڵەم دەدات و گروپی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی سوریا دەڵێت پەیەدە لە حکومەتی سوریاوە نزیکە.

دەرچوونی پەیەدە لەکاتێکدایە کە کۆمیتەی باڵای وتووێژەکان لە عەرەبستانی سعودیەوە دەرچوون بۆ ژنێڤ.

XS
SM
MD
LG