Accessibility links

ئەمەریکا و بەڕازیل پەیمانی هاوکاری کردن بۆ شەڕی دژ بە ڤایرۆسی زیکا دەدەن


سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و سەرۆکی بەرازیل دەڵێن ئەوان هاوڕان لەسەر گرنگی هەوڵی گشتگیر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی زیکا کە بڵاو بۆتەوە.

پاش ئەوەی هەردوو سەرۆک ڕۆژی هەینی قسەیان کرد، کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تیایدا ڕایگەیاند باراک ئۆباما و دیلما ڕۆسەف دانیان بەوە دا ناوە کارکردنیان پێکەوە چەندە گرنگە بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان و لێکۆڵینەوەی پێشکەوتوو و خێراکردنی کارەکان بۆ دروستکردنی ڤاکسینی باشتر و تێکنالۆژیای باشتر بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەوە ڤیرۆسە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە بایرۆزی زیکا بە شێوەیەکی خێرا لە کیشوەری ئەمەریکادا بڵاو دەبێتەوە و بۆی هەیە کار بکاتە سەر 400 ملیۆن کەس.

ڤایرۆسی زیکا بەو جۆرەی لە تاقیکردنەوەکان ئاماژەیان پێکردووە پەیوەندی هەبووە بە 4 هەزار دۆسێوە بە تایبەتی لە بەرازیل، ئەمەش حاڵەتێکە کە منداڵی سەربچووک و مێشک بچووک لە دایک دەبن. هیچ چارەسەرێک بۆ ئەو ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە. شارەزایان دەڵێن ئەم ڤایرۆسە لە جۆرە مێشولەیەکەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ و کار دەکاتە سەر ژنی دووگیان. ئەم ڤایرۆسە بە ناوی دارستانی زیکا لە ئۆگانداوە ناو نراوە چونکە نزیکەی 70 ساڵ لەمەو بەر لەو دارستانەدا لە مەیموندا دۆزرابۆوە. سەرەتا بڕوا دەکرا تەنها کار بکاتە سەر ئەو جۆرە ئاژەڵە یان ئەگەر کاربکاتە سەر مرۆڤ تەنها کاریگەرییەکی زۆر کەمی هەبێت.

نێوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداری داوە بە ژنە دووگیانەکان کە گەشت نەکەن بۆ هەر ناوچەیەکی کە ڤایرۆسی زیکای تێدابێت.

XS
SM
MD
LG