Accessibility links

رۆحانی بانگهێشتی سەرمایەگوزارانی ئەمریکایی دەکات بۆ سەرمایەگوزاری لە ئێران


Rohani

Rohani

سەرۆکی ئێرانی حەسەن روحانی لە دەمێکدا کۆتایی بە سێ رۆژ لە گشتە چەندین بلیۆن دۆلاریەکەی هێنا لە ئیتالیا، بانگهێشتی سەرمایەگوزارانی ئەمەریکایی کرد بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ هاوتا ئەوروپاییەکانیاندا بۆ سەرمایەگوزاری لە ئێران، پاش لادانی گەماروەکانی ئەوروپاییەکان کە قوناغێکی نوێ کردەوە لە پێکەوە هاوکاریکردنی سەرکەوتووانە.

رۆحانی بریارە پاشان بەرەو پاریس بکەوێتە رێ کە سەردانە دارێژراوەکەی بە هۆێ هێڕشەکانی 13 نۆڤامبرەوە دووا خران.

لە لایەکی ترەوە روحانی دەلێت ئێران هیچ داخوازیەکی تایبەتی لە کاربەدەستانی مۆزەخانەی رۆم نەکردووە بۆ داپۆشینی پەیکەرە رووتەکان، بەڵام دەڵێت سوپاسی ئەو پێشوازیلێکردنەی دەکات و ووتی ئیتالیەکان زۆر میهمان نەوازن و ئەوەی لە دەستیان دێت دەیکەن بۆ ئاسانکاری و من سوپاسیان دەکەم.

XS
SM
MD
LG