Accessibility links

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: داعش سوودی لە پارەی تورکیا وەرگرتووە

  • VOA News

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت داعش بۆ ماوەیەکی دورودرێژە سوودی لە پارەی تورکیا وەرگرتووە، ئەمەش لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە.

موشی یەعلۆن ئەمڕۆ سێشەممە لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ پانۆس کاممێنۆس هاوتا یۆنانیـیەکەی لە ئەسینا ئەمەی بۆ پەیامنێران ڕاگەیاند و گوتی" دەکەوێتە سەر تورکیا و حکومەتی تورکیا و سەرکردایەتی تورکیا تاوەکو بڕیار بدەن ئایا هەر هاوکاریـیەک لە شەڕی دژی داعشدا دەکەن یان نا.

هەروەها گوتی تورکیا ڕێگەی بە جیهادیـیەکان داوە لە ئەوروپاوە بۆ عێراق و سوریا بڕۆن و بگەڕێنەوە، ئەمەش وەکو بەشێـک لە تۆڕی تێرۆرستی داعش. یەعلۆن هیوای خواست ئەمەش ڕابوەستێت.

تورکیا لای خۆیەوە ڕەتی دەکاتەوە یارمەتی داعش بدات لە بەقاچاخبردنی نەوت لە ڕێگەی وڵاتەکەیەوە. هەروەها ئەمەریکاش قسەکانی ڕووسیای ڕەتکردەوە کە دەڵێت حکومەت و بنەماڵەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەسـتیان لە بەقاچاخبردنی نەوتی داعش هەیە.

مارک تونەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا مانگی ڕابردوو گوتی داعش نەوتی خاو بە کەسانی قاچاخچی دەفرۆشێت و ئەوانیش بە ڕێگەی قاچاخەوە بۆ تورکیای دەبەن.

XS
SM
MD
LG