Accessibility links

بەهۆی دوو هێرش بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە حومسی سوریا دەیان کەس دەکوژرێن


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا ڕادەگەیەنێت بالایەنی کەم 14 کەس بەهۆی دوو تەقینەوەی جیا بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی ژێر دەسەڵاتی حکومەت لە حومس کوژراون.

فەرمانڕەوای حومس تەلال بەرازی بە ئاژانسەکەی گوت کە هێرشەکەی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕوویدا یەکەم جار بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بوو پاشان هێرشبەرێکی خۆکوژیش.

دەڵێت ژمارەیەکی زۆری کەسیش بریندار بوون و قوربانیان بریتین لە کارمەندانی ئاسایش و کەسانی سڤیلیش .

تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادینی بنکە لە لوبنان وێنەی پاش ڕووداوەکەی نیشان داوە کە زیانێکی زۆر بە دوکان و بازارەکان و باڵەخانەکانی دەوروبەری شوێنەکە کەوتووە.

حومس سێهەم گەورەترین شاری سوریایە و لە ساڵی 2012 یەکەم شوێن بوو کە سەرهەڵدان دژ بە حکومەت تیایدا دەستیپێکرد.

XS
SM
MD
LG