Accessibility links

دەیان نەوجەوان لەئێران ڕووبەڕووی سزای مەرگ دەبنەوە


ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی ڕادەگەیەنێت دەیان کەسی کە لە ئێران دەستگیرکراون بەهۆی ئەو تاوانانەی کە بەر لەوەی بوون بە 18 ساڵ ئەنجامیان داوە هەر مەترسی سزای مەرگیان لەسەر ماوە سەرەڕای چاکسازییەکانی ئەم دواییانە.

ئەو گروپەی بنکە لە لەندەن ڕاشدەگەیەنێت ئێران 73 نەوجەوانی لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2015 لەسێدارە داوە لە ناویاندا بەلایەنی کەم چوار لەوانە پارەکە بوو.

ڕاپۆرتە 110 پەڕەیەکەی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی فشارەکان لەسەر ئێران زیاد دەکات لە کاتێکدا تاران هەوڵ دەدات پەوەندییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا چاک بکاتەوە پاش ڕێککەوتنە ناوکییەکەی کە پارەکە مۆر کرا. ئەو ڕێککەوتنە لە سەرەتای ئەم مانگە جێبەجێ کرا پاش ئەوەی ئێران دەستی کرد بە کەمکردنەوەی بەرنامە ناوکییەکانی بۆ ئەوەی سزاکان لەسەری لاببرێت.

ڕۆژی دووشەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران گەیشتە ڕۆما لە دەستپێکی یەکەم گەشتی سەرۆکێکی ئێران بۆ ئەوروپا لە ماوەی نزیکەی 20 ساڵی ڕابوردۆوە.

XS
SM
MD
LG