Accessibility links

دکتۆر ئومێد ڕەفیق: هەموو کلیلی چارەسەرکردنەکان لای پارتی دیموکراتی کوردستانە

  • Balen Salih

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق

دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق

بڕیارە سبەی سێشەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کە هەر خۆیشی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمدا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی قەیرانە سیاسی و داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

تا ئامادەکردنی ئەم وتووێژە بزووتنەوەی گۆڕان کە دووەم لایەنە لە ڕیزبەندی سیاسی هەرێمدا و هەروەهاش کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاریان داوە بەشداری لەو کۆبوونەوەیەی ڕۆژی سێشەممەدا نەکەن.

دکتۆر ئومێد ڕەفیق، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت پێی وایە کارنامەی کۆبوونەوەکە تەنها بریتی دەبێت لە قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم و بارودۆخی ئابووری هەرێم و گۆڕانکارییەکان لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی و هەروەهاش ئەو مەترسییانەی لەسەر هەرێم هەن و دەشڵێت دۆخی هەرێم لە ناڕەزاییەکانی خەڵک و بارە ئابوورییەکە گەیشتونەتە ئاستێکی مەترسیدار هەر بۆیە لایەنە سیاسییەکان ناتوانن چییدی گوێڕایەڵی داواکانی خەڵک نەبن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ئومێد ڕەفیق ئاماژەش بەوە دەکات لەوبڕوایەدا نییە لەو کۆبوونەوەیەدا هیچ بڕیارێک بدرێت و دەشڵێت هۆکاری بەشدارینەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی لە جێی خۆیدایەتی کە دەڵێن پێویستە بارودۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە ئەوجا کۆبوونەوە بکرێت و دەستبکرێت بە چاکسازی و گۆڕانکاریو دەڵێت دۆخەکە تاک لایەنە بڕیاری لێدراوە، ئیتر چۆن دەکرێت ئێستا لایەنە سیاسییەکان بێنەوە بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕەوشەکەدا هەبێت و کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG