Accessibility links

بەهۆی چوار هێرشی خۆکوژی لە کامیرۆن دەیان کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی خۆجێیی لە کامیرۆن دەڵێن چوار هێرشبەری خۆکوژ هێرشیان کردۆتە سەر شارۆچکەیەکی دووردەست لە باکوری وڵات نزیک سنووری نایجیریا بەلایەنی کەم 28 کەسیان کوشتووەو 65 کەسی تریش بریندار بوون.

فەمانڕەوا میدژیاوا باکاری ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند دوو هێرشبەر کەرەستەی تەقەمەنییەکەیان لە بازارێکدا تەقاندۆتەوە و دووانەکەی تریش لە ناوچەی بۆدۆ. باکاری دەڵێت بریندارەکان لە نەخۆشخانەن و دەشڵێت هێرشبەرەکان لە نایجیریاوە هاتوون.

سەرکردەی لەشکری کامیرۆن ژەنەڕاڵ جەیکەب کۆدژی هێرشەکەی پشتڕاست کردەوەو گوتی گومان دەکرێت ڕێکخراوی توندڕەوی ئیسلامی بۆکۆ حەرامی نایجیریا ئەم کارەی کردبێت و گوتیشی هێزەکانیان لە ناوچەکاندا بڵاو کردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG