Accessibility links

نێوەندێکی نوێی دژە تیرۆر لە ئەوروپا دەکرێتەوە


یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دوو شەممە نێوەندێکی نوێی بۆ چەسپاندنی یاسا دامەزراند مە بەمەبستی هەماهەنگی کردن لە شەڕی دژ بە توندەڕویدا و دەڵێت ئەوروپا لە ماوەی دە ساڵی ڕابوردۆوە ڕووبەڕووی خراپترین هەڕەشەی تیرۆرستی بۆتەوە.

ئاژانسی بەرفراوانی هەماهەنگی جێبەجێکردنی یاسای یەکێتی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆپۆڵ لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند " هۆکاری زۆر هەن بۆ ئەوەی چاوەڕوان بکرێت داعش کار بکاتە سەر تیرۆرستان یان هەر ڕێکخراوێکی تیرۆرستی ئاینی کە هێرشێکی تیرۆرستی لە ئەوروپا یان بە تایبەتی دژ بە فەرەنسا ئەنجام بدەن بە مەبەستی کوشتنی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سڤیل، ئەمە جگە لەو هەڕەشە بەردەوامەکانی تر کە هەن".

ئەم ڕاپۆرتە هاوکاتە لەگەڵ بەفەرمی کردنەوەی نێوەندی دژە تیرۆرزمی ئەوروپا. بەرپرسی یۆرۆپۆل ڕۆب وەینڕایت دەڵێت نزیکەی 40 بۆ 50 شارەزای بواری دژە تیرۆر لە یەکە نوێیەکەی ڕێکخراوەکەی لە لاهای هۆڵەندا کار دەکەن و زانیارەییەکان دابەش دەکەن و چاودێری شەڕکەرە بیانییەکان و سەرچاوەی دارایی ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە دەکەن.

وەینڕایت دەڵێت زیاتر لە 5 هەزار هاووڵاتی ئەوروپی لەلایەن داعشەوە لە عێراق و سوریا توندڕەو کراون و ڕەنگە ئەمانە گەڕابێتنەوە بۆ وڵات.

XS
SM
MD
LG