گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ڤیدێۆیەکی بلاوکردوەتەوە کە وا دیارە نۆ لەو میلیشیانەی کە لە هێڕشەکانی پاریس دا بەشداریان کرد سەری زیندانیان لە عێراق و سوریادا دەبڕن و دەیانکوژن.
لەو دیمەنانەی کە لە هێڕشەکانی مانگی نۆڤەمبەردا پێشان ئەدات، بەو پیاوانە دەڵێت" شێر" کە فەرەنساێ هێنایە سەر ئەژنۆێ. شایانی ئاماژە پێکردنە هەر نۆ میلیشیاکە هەر بە ماوەیەکی کەم لە دەمی هێڕشەکانی پۆلیس دا کوژران.
ئەو توندرەوانە کە زۆربەیان لە بەلژیک و فەرەنساوە بوون لە چەندین شوێندا لە پاریس بە چەک و تەقینەوە 130 کەسیان کوشت.
توندرەوەکان هەر وەها لەو ڤیدیۆردا سەرۆک وەزیری بریتانیا دەیڤید کامرۆن پێشان دەدات و هۆشیاری دەدات کە ئەوانەی براویان بە ئیسلام نییە دەبنە ئامانجی شمشێرەکانیان.
بریتانیا هاوپەیمانی وڵاتە یەکگرتووەکاندایە لە بۆمبارانەکاندا بۆ سەر دەوڵەتی ئیسلامی.