Accessibility links

ئەمەریکا یارمەتی و دەستپێشخەریەکانی بۆ لاوس فراوانتر دەکاتەوە


وڵاتە یەکگرتووەکان پەرە بە هەوڵدانەکانی دەدات بۆ یارمەتیدانی لاوس بۆ سەوداکردن لەگەڵ گرفتەکانێدا لە نێوانیان برسیەتی، یاسا و دەستوری وە دەسترەسی بە تەکنەلۆژیا بۆ کەنارەکانی رووباری میکۆنگ لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا.

وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان جان کێری لە دەمی سەردانێکی رۆژی دووشەممەیدا بۆ ڤیینتیان ئەو دەستپێشخەریانەی دیاریکرد. ئەو هەر وەها لە بارەی گرفت و بەرەنگاریەکاندا لە دەرەوەی ئاسیاش دووا، لە نێوانیان وتو وێژەکانی دارێژراوی ئاشتی سوریا.

ئەو پاش کۆبۆنەوەی لەگەڵ کاربەدەستان لە نێوانیان سەرۆک وەزیر ثۆنگسینگ پامماڤۆنگ و وەزیری درەوە لەگەڵ پەیامنێراندا دووا.

کێری ووتی وڵاتە یەکگرتووەکان دەست بە بەرنامەیەکی 6 میکۆن دۆلاری کردووە بۆ یارمەتی دان لە دابینکردنی خواردن بۆ خۆێندگاکان لە سەرانسەری لاوس بۆ بەرەنگاربۆنەوەی کاریگەریەکانی برسیەتی.

وتو وێژەکان زەمینەی هەموار کردووە بۆ کۆبۆنەوەی لۆتکەیی تاێبەتی رێکخراوەی وڵاتانی باشوری ئاسیا کە بریار وایە لە مانگی ئاێیندە بە مێوانداری سەرۆک بەراک ئوباما لە کالیفۆرنیا بەرێوە بچێت.

XS
SM
MD
LG