Accessibility links

فڕۆکەیەکی تورکی کە لە ئەمەریکاوە دەچوو بۆ ئەستەنبوڵ بەهۆی هەڕەشە لە ئیرلەندا دەنیشێتەوە


فڕۆکەیەکی تورکی کە لە ئەمەریکاوە دەچوو بۆ ئەستەنبوڵ بەهۆی هەڕەشە لە ئیرلەندا دەنیشێتەوە

فڕۆکەیەکی گەشتیاری تورکیا کە هیوستنەوە دەچوو بۆ ئەستەنبوڵ بە سەلامەتی لە ئیرلەندا نیشتەوە بەهۆی مەترسی ئاسایشی.

نامەیەکی هەڕەشەی کە بە دەست نوسرابوو لە ناو هێڵی ئاسمانی تورکی گەشتی 34 دۆزرایەوە لە کاتێکدا کە بە نیوەشەو بەسەر ئۆقیانوسی ئەتلانتیکدا تێدەپەڕی.

کاربەدەستانی فڕۆکەخانەی شانۆنی ئیرلەندا دەڵێن هەر 209 سەرنشینەکەو کارمەندانی فڕۆکەکە توانیان بە سەلامەتی لە فڕۆکەکە بێنە خوارێ.

کاربەدەستان دەڵێن پۆلیسی ئیرلەندا لێکۆڵینەوە لە هەڕەشەکەی ئەو فڕۆکەیەی جۆری بۆینگ 777 دەکەن.

XS
SM
MD
LG