Accessibility links

جۆن کیری: دۆستایەتی ئەمەریکا و سعودیە وەکو هەمیشە بەهێزە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری پشتیوانی بۆ عەرەبستانی سعودیەی هاوپەیمان نوێ کردەوە لە کاتێکدا کۆتایی هێنا بە گەشتەکەی لە ڕۆژی یەکشەممە و گوتی هەردوو وڵات وەکو هەمیشە دۆستێکی بەهێزن.

کیری گوتی هیچ نەگۆڕاوە لە ئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکاو 5 ولاتانی تری زلهێزی جیهان لەگەڵ ئێراندا بۆ کەمکردنەوەی بەرنامە ناوکییەکانی تاران و لەبەرامبەردا لابردنی سزاکان لەسەری.

لێدوانەکانی کیری هاوشێوەی قسەکانی بوو کە ڕۆژی شەممە لە میانەی وتووێژی لەگەڵ ڕێبەرانی وڵاتانی کەنداودا کردی.

کۆبونەوەکەی ڕیاز لە کاتێکدایە کە کارەکانی پەیوەست بە چالاکی ئێران زیاد دەکەن لە ناویاندا چەسپاندنی ڕێککەوتنە ناوکییەکە، ئازاد کردنی 10 دەریاوانی ئەمەریکای لەلایەن ئێرانەوە و ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان کە تیایدا 4 ئەمەریکای لەلایەن ئێرانەوە ئازاد کران و پاشان ئازاد کردنی پێنجەم کەسیش لە هەفتەی ڕابوردوو.

عادل ئەلجوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە لە میانەی کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری گوتی " من پێشبینی ئەوە ناکەم ئەمەریکا لەگەڵ ئیراندا ببێت بە هاوپەیمان".

.



XS
SM
MD
LG