Accessibility links

هێڕشی توندی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سەر دیر الزور و مەترسی کۆمەڵ کوژی


Deir Ezzor, Syria
Deir Ezzor, Syria

هێڕشێکی کوشنددەی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ سەر دیر الزور وا دەبینرێت جیهادیستەکان گەمارۆیان بەسەر شارەکەدا توندتر کردبیت و ترسی خستووەتە دڵی هاووڵاتیان و مەترسی کوشتارێکی هەرە زۆر دەکەن،

شەری توند، کناری باکوری شارەکەی ‌هەژاندووە، پاش هێڕشانێک لە چەندین بەرەوە لە رۆژی شەممە کە دەیان کەسانی تێدا کوژراوە.

جیهادیستەکانی دەوڵەتی ئیسلامی دەستیان بەسەر غالیەدا گرتوون کە یەیكێک لە دوواترین ناوچەکانی کشت و کاڵە لە دەروەی شارەکەدا کە بە بەرهەمهێنانی خواردن ناسراوە.

توندرەوەکان ئێستاکە 60% دیر الزور لە ژێر دەستیاندایە و گەماروەکەیان توندتر دەکەنەوە کە تازە بوەتە رەنج و مەینەتی و ترس بۆ 200 هزار کەس کە هێشتا لە شارەکەدا دەژێن.

XS
SM
MD
LG