Accessibility links

سیناتی وڵاتە یەکگرتووەکان بریارە لەسەر پەنابەرانی سوری و عێراقی دەنگ بدات


Congress Syrian Refugees

Congress Syrian Refugees

سیناتی وڵاتە یەکگرتووەکان وا چاوەروان دەکرێت لە درەنگانێکی رۆژی چوارشەممەدا دەنگدانێکی تاقیکردنەوە ئانجام بدات ئاخۆ ئەمەریکا بە سنوورداریەکی زۆرەوە پەنابەرانی عێراقی و سوری پەسەند بکات لەبەر ترسی بەردەوامی شیانی ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی و تیرۆریستانی تر خۆیان بخزیننە ناو ئەو میلۆن کەسانەی کە لەبەر توند و تیژی وڵاتانیان بە جێ دێڵن.

ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆتایی ساڵی رابوردوو بە پشتێوانی هەردوو کۆماریەکان و دیمۆکراتەکان ئەو یاساییەی پەسەند کرد، لەو کاتەدا کە هێڕشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە پاریس دا رووی دا، کە وا ئێستاکە دەبێت FBI ، وەزارەتی ئاسایشی ولات و بەرێوەبەرایەتی زانیارەکانی نیشتمانی گەواهی ئەو ە کە ئەو پەنابەرانە هیچ مەترسیەکی ئاسایشی درووست ناکەن پێش ئەوەی پەنابەریان بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان پەسەند بکرێت.

XS
SM
MD
LG