Accessibility links

سۆران عومەر: کێشە ئێمە نین، فەرموو وەرن بمانکوژن دەرمانبکەن، گرنگ وەڵامدانەوەی داواکانی خەڵکە

  • Balen Salih

سۆران عومه‌ر

سۆران عومه‌ر

دوو پەرلەمانتار لە هەرێمی کوردستانی عێراق یاداشتنامەیەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکەن بۆ چاکسازی و هەروەهاش خستنەڕووی مەترسییەکان ئەگەر بێتوو ئەم قەیرانانەی هەرێم بەردەوام بن.

سۆران عومەر، لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی و عەلی حەمە ساڵح، لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان پێکڕا ئەو یاداشتەیان نوسیوە.

لە ڕاگەیاندنێکی نوسراودا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق وەڵامی هەردوو پەرلەمانتار دەداتەوە.

لە بەشێکی ئەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە "لە‌ بڵاوكراوه‌یه‌كى هاوبه‌شى پڕ له‌ چه‌واشه‌كاریدا، هه‌ردوو ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح له‌ فراكسیۆنی گۆڕان و سۆران عومه‌ر له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان ده‌رباره‌ى فرۆشى نه‌وت و داهاته‌كان و خه‌رجییه‌كانى پێشمه‌رگه‌، ته‌واو به‌ نه‌فه‌سى هاندان و ورووژاندن و تێكدانى فه‌زاى گشتى، ژماره‌ و حیساباتى بێ بنه‌ماى خه‌یاڵییان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ى هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ خه‌یاڵ و هۆنینه‌وه‌كانیان بهێننه‌وه‌، نابه‌رپرسانه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ قۆزتنه‌وه‌ى دۆخى سه‌ختى داراییى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى به‌ مه‌رامى سیاسى له‌ دژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌كارى بهێنن."

لە بەشێکی تری ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژە بەوە کراوە کە بڵاوکردنەوەی یاداشتنامەی لەو شێوەیە دەبێتە مەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی " له‌ كاتێكدا كه‌ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ڕۆژانه‌‌ به‌ گیان و خوێنیان به‌رگرى له‌ كوردستان ده‌كه‌ن و شه‌هید ده‌بن، به‌رده‌وامى له‌م جۆره‌ كار و ڕه‌فتاره‌ نابه‌رپرسانه‌، ده‌بێته‌ هۆى تێكدانى مۆرال و فه‌زاى گشتى و نانه‌وه‌ى پشێوى و تێكدانى سه‌قامگیریى كۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌روه‌ها ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى كوردستان ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ حاڵه‌تى به‌رده‌وامیى ئه‌م كرداره‌ نابه‌رپرسانه‌دا، ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ئاسایش و سه‌قامگیرى و به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات ده‌خه‌نه‌ سه‌رووى هه‌موو شتێكى دیكه‌وه‌، سڵ ناكه‌نه‌وه‌ و هه‌موو ڕێكارێكى پێویست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ و ڕێگرتن له‌و مه‌ترسیانه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر."

سۆران عومەر - عەلی حەمە ساڵح

سۆران عومەر - عەلی حەمە ساڵح

سۆران عومەر، کە سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤە لە پەرلەمانی هەرێم دەڵێت ئەم وەڵامەی حکومەتی هەرێم لە ئاستێکدا نوسراوە کە لە حکومەت ناوەشێتەوە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەماندا بکات لە کاتێکدا حکومەت خۆی متمانەی لە پەرلەمانەوە پێدراوە و دەشڵێت ئێستاش لەبری وەڵامدانەوە بۆ ئەوەی دەیڵێین و ئەوەی ژمارەکانی داهات دەیڵێن، حکومەت دێت و هەڕەشە دەکات.

سۆران عومەر ئاماژەش بەوە دەکات ئەوەی ئاسایشی نەتەوەیی دەخاتە مەترسییەوە، پەرلەمانتار نییە کە داوا دەکات داهاتی وڵات دەبێت دیار بێت و ژیانی خەڵک باش بێت تا کاردانەوەی خراپ و تەقینەوەی ناڕەزایی جەماوەری ڕوونەدات و دەشڵێت ئەم داخوازیانە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییە نەک وەک دەڵێت حکومەت بێت و "ئەم ڕستانە بە ئێمە بفرۆشێتەوە و پێمان بڵێت ئەمانەی ئەم دوو پەرلەمانتارە دەیکەن گێرەشێوێنیە و دەچێتە خانەی ئاسایشی نەتەوەییەوە."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەم ئەندامەی پەرلەمانی هەرێم باسیش لەوە دەکات کە دەنگی تۆمارکراوی پێشمەرگەیەکی لەلایە باسی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی خۆی دەکات کە بەهۆی نەبوونی موچەوە دووچاری خۆی و هاوسەرەکەی بووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG