Accessibility links

گومان لە دەستپێکردنی وتو وێژەکانی ئاشتی سوریا


Mideast Iran U.N. Syria

Mideast Iran U.N. Syria

نەتەوە یەکگرتووەکان دەیەوێت لە رۆژی دووشەممە دەست بە خولێکی نوێ بکات لە وتو وێژەکانی ئاشتی سوریادا، بەڵام تەنها چەند رۆژێک بە دەستەوە ماوە و هێشتا بە هیچ رێکەوتنێک نەگەیشتوون ئاخۆ کێ تێدا بەشداری بکات و گومان هەیە وتو وێژەکان وەکو دانراوە لە کاتی خۆێدا بەرێوە بچێت.

ستیفان دی مەستورە نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، لە مانگی رابوردوو رایگەیاند کە دەیەوێ وتو وێژەکان لە 25 مانگی یەک لە ژنێڤ دەست پێی بکات.

ئەو 17 وڵات لە نێوانیان وڵاتە یەکگرتووەکان و روسیا پشتێوانی لێ دەکەن، بەڵام ئەم وڵاتانە هێشتا ماوە رێک بکەون کام لەو گروپانەی کە لە سوریادا شەر دەکەن لە مێزگردی وتو وێژەکاندا بەشداری بکەن.

XS
SM
MD
LG