Accessibility links

ئێران دەڵێت سزا نوێەکان کار ناکاتە سەر بەرنامەکانی موشەکی بەلستیکیدا


Iranian Defense Minister Hossein Dehqan
Iranian Defense Minister Hossein Dehqan

وەزیری بەرگری ئێران حوسەین دهقان لە رۆژی دووشەممە ووتی سزاکانر وڵاتە یەکگرتووەکان لەسەر بەرنامەکانی موشەکی بەلستیکی ئێران هیچ کاریگەریەکی نابێت لەسەر گەشەپێدانی موشەکەکان.

وڵاتە یەکگرتوەکان لە رۆژی دووشەممە پێوانەیەکی نوێ لە سزاکاندا بەسەر پێنج کومپانیای ئێرانیدا سەپاند لە پەیوەندیەکانیاندا بە چالاکیە قەدەغە کراوەکانی موشەکەکان، هەنگاوێک کە پاش لادانی سزا ئابوریەکاندا هاتووە بۆ سەر بەرنامەی ناوکی ئێران.

دهقان ووتی سزاکان بۆ سەر موشەکانی بەلستیکی دا وا نیشان دەدای وڵاتە یەکگرتووەکان هێشتا شەڕ بە ئێران دەفرۆشێت و بەڵێنی دا بەم زووانە بەرنامەکانی موشەکی نوێان رابگەینی.

ووتە بێژی وەزارەتی درەوەی ئێران حوسەین جابر ئەنساری سزا نوێەکانی بە نارەوا ناو برد.

ئێران لە ساڵی رابوردوودا بە هۆێ تاقیکردنەوەی دوو موشەکی بەلستیکی لە پێشێلی بە بریارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکان و و وڵاتانی دەسەڵاتداری رۆژئاواوە تاوانبار و شەرمەزار کرا.

XS
SM
MD
LG