Accessibility links

لەماوەی کەمتر لە 2 ساڵدا نزیکەی 19 هەزار کەس لە عێراق دەکوژرێن


نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند نزیکەی 19 هەزار کەس لە عێراق لە نێوان مانگی 1ی ساڵی 2014 وە هەتا مانگی 10 ی ساڵی ڕابوردوو کوژراون، لە کاتێکدا زیاتر لە 3 ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.

بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتژییەکان هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەستیگرتووە بەسەر ناوچەیەکی گەورەی نێوان باکوور و ڕۆژئاوای عێراق، کە لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 وە سەرنجی جیهانی ڕاکێشاوەو هەروەها هێرشی ئاسمانی ئەمەریکاش بۆ سەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە لە مانگی 8 ی هەمان ساڵەوە دەستیپێکرد.

سەرۆکی بەشی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان زیاد ڕەعد ئەلحسێن دەڵێت لەگەڵ ئەوەدە ژمارەی ئەم قوربانیانە کە پێدەچێت ژمارەیەکی دروست بێت ڕەنگدانەوەیە بۆ ڕەوشە ناهەموارەکەی خەڵکی سڤیل لە عێراق. ئەم ئامارە تەنها ئەوانەیە کە کوژراون بەڵام ئەوانەی تێدا نییە کە بەهۆی نەبوونی خوارک، ئاوی خواردنەوە و دەرمان گیانیان لەدەستداوە".

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە بڕوا دەکرێت ملیتانەکان نزیکەی 3،500 کەسیان وەکو کۆیلەی سێکس گرتبێت، کە زۆربەیان لە ئێزیدییەکانن و بەردەوامن لەسەر بڵاو کردنەوەی توندوتیژی بەربڵاو لە جیهاندا و دەستدرێژی کردنە سەر یاسای مافی مرۆڤی جیهانی. هەروەها ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە بەکارهێنانی دەسەڵات بە شێوەیەکی هەڵە لەلایەن هێزەکانی سەر بە حکومەتیشەوە کردووە.

XS
SM
MD
LG