Accessibility links

ئێران هەڵگرتنی سزاکان بە گواستنەوەی سەرمایەی لە بانکە جیهانییەکان تاقی دەکاتەوە


سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران دەڵێت بە سەرکەوتووانە هەندێک لەو پارانەی کە پێشتر سڕ کرابوون گواستۆتەوە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی سزاکان بە تەواوەتی هەڵگیراون بە پێی ڕێککەوتنە ناوکییەکە.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران لە زاری وەلیوڵا سەیفەوە ڕادەگەیەنێت ئێران سەرمایەکانی لە بانکەکانی ژاپۆن و کۆریای باشوورەوە گواستۆتەوە بۆ بانکەکانی تری لە ئەڵمانیا و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب، بەڵام زانیاری لەسەر بڕی پارەکە نەداوە.

سەیف دەڵێت هەڵگرتنی سزاکان ڕێگا دەدات بە ئێران دەسیڕابگات بە 32 ملیار دۆلاری لە دەرەوەی وڵات.

سەرۆک حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئێستا کە سزاکان هەڵگیراون پێویستە ئێران هەوڵەکانی دووهێند بکات بۆ ئەوەی سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانی ڕابکێشێت و ئابوری خۆی ئازاد بکات.

XS
SM
MD
LG