Accessibility links

بەتەمەنترین پیاو لە جیهاندا کۆچی دوایی دەکات


کاربەدەستان دەڵێن بەتەمەنترین پیاو لە جیهان، کە پیاوێکی ژاپۆنی بوو، ڕۆژی سێ شەممە لە تەمەنی 112 ساڵیدا پاش چەنین کێشەی درێژخایانی دڵی کۆچی دوایی کرد.

یاسوتارۆ کۆید گوتبووی نهێنی ئەو بۆ ژیانێکی درێژ جگەر نەکێشان و خۆ دوورگرتن بووە لە خواردنەوە کحولییەکان.

کۆید لە 13 مانگی 3 ی ساڵی 1903 لەدایک بوو، لە کاتێکدا کۆچی دوایی کرد کە نزیکەی دوو مانگی مابوو ببێت بە 113 ساڵ.

کۆید لە کتێبی گنیسی پارەکەدا نێوی هاتبوو وەکو بەتەمەنترین پیاو لە جیهاندا.

وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن دەڵێت ئەو لە نەخۆشخانەی ناگۆیا لە ناوەڕاستسی ژاپۆن کۆچی دوایی کرد کە ماوەیەک بوو لەوێ چارەسەری نەخۆشی دڵی بۆ دەکرا.

ئێستا بەتەمەنترین پیاو لە ژاپۆن ماسامیتسو یۆشیدایە کە تەمەنی 111 ساڵە.

ژاپۆن یەکێکە لەو وڵاتانەی کە خەڵکەکەی بە شێوەیەکی گشتی زۆر دەژین.

XS
SM
MD
LG