Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: ئێستا خەڵک دڵنیان لەوەی برسێتی کردن وەک چەکێک بەکار دەهێنرێت لە گەمە سیاسییەکانی هەرێمدا


دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

لەگەڵ درێژەکێشانی قەیرانی دارایی و زۆربوونی ڕێژەی بێکاری و هەروەهاش دەرکەوتنی دیاردەی برسێتی هەروادێ و دەنگی ناڕەزایی و بێزاری لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا زۆرتر دەبن.

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت ئەم ڕەوشە ناهەموارە گەیشتۆتە ئاستێک لەو بڕوایەدا نییە کەس مابێت ئاگاداری نەبێت بە گەورە بەرپرسانی هەرێمیشەوە و دەشڵێت دەشێت دەسەڵاتدارانی هەرێم بە وشە ڕازاندنەوە وەها دەرببڕن کە هەست بە نەهامەتی خەڵک دەکەن بەڵام لە ڕاستیدا چونکە بارودۆخی خۆیان لەوپەڕی باشیدایە بۆیە هەست بە قورسی دۆخەکە ناکەن.

دکتۆر کامەران باسیش لەوە دەکات کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 23 ساڵی ڕابردوودا ئەوەندەی سەلماندویانە کە بە تەنگ بەرژەوەندی کەسێتی و بنەماڵەیی خۆیانەوەن، هێندە بە تەنگ بەرژەوەندی گشتییەوە نین.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:32 0:00

XS
SM
MD
LG