Accessibility links

شێرزاد شێخانی: کۆسرەت رەسوڵ زۆر ڕاشکاوانە بوو لە قسەکانێدا


Shirzad Shekhani
Shirzad Shekhani

کۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری شار پریس باس لە چەندین بابەت و کێشە و گرفتی ناو یەکێتی، هەرێم و عێراق دەکات، ئاخۆ کاک کۆسرەت تا چەند ڕاشکاوانە دەست دەخاتە سەر کێشەکان؟

Kosrat Rasul Ali
Kosrat Rasul Ali

شێرزاد شێخانی لێکۆڵەر و رۆناکبیر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" من پێم وایە پەیامەکەی کاک کۆسرەت ئەگەرچی درەنگیش کەوت، بەڵام لە هەمان کاتدا کاتەکەی زۆر گونجاوە لەبەر ئەوەی کوردستان بە قەیرانێکی قووڵدا تێدەپەرێ، هەندێ پەیامی گەیاندووە بەڵام پەیامەکانی زۆر درەنگن، بەڵام ئەمە یەکەم جارە سەبارەت بە سەرۆکایەتی هەرێم و کێشە ناوخۆیەکانی یەکیتی زۆر بە ڕاشکاوانە باس دەکات.

کاک شێرزاد هەر وەها دەڵێت کاک کۆسرەت پەیامێکی زۆر روونی هەبوو کە کێشەکانی نێۆ یەکێتی یەکلایی بکرێنەوە و بە یەکەوە دانێشن بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە ناوخۆیەکان بکەن و وە ناوەندێکی بریاری سیاسی لە ناو یەکێتیدا درووست بکرێت.

سەبارەت بەوەی لە کاتێکدا کاک کۆسرەت ستایشی هێرۆ خانم و دکتۆر بەرهەم دەکات، بە راشکاوانە ناوی قورغکارەکان ناهێنێ، کاک شێرزاد دەڵیت ئەوە دەگەرێتەوە بۆ کاک کۆسرەت بۆ ئاماژەی بە ناوەکانی نەکردووە، بەڵام ململانیەکە روونە، جاران لە نێوان سێ باڵدا بوو، ئێستاکە لە نێوان دوو باڵدایە، کاک کۆسرەت و دکتۆر بەرهەم یەک باڵن، باڵەکەی تریش هێڵی مام جەلالە کە هێرۆ خانم سەرۆکایەتی دەکا، بەڵام راستیەک هەیە کەسانێک لەوانەی تر دەسەڵاتیان زۆرترە.

کاک شێرزاد دەشڵێت لە هەموو دونیادا رێبەرە کلاسیکی و تەقلیدیەکان کۆتاییان پێی هاتووە بەڵام کێشەی گەورەی ئێمە لە رۆژهەڵات ئەوەیە، ئەوەی بێتە سەر دەسەڵات دەست بەرداری نابێ هەتا نەچێتە ناو گۆرەکەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:01 0:00

XS
SM
MD
LG