Accessibility links

موچەی چوار مانگی مامۆستایان لای حكومەتە، ئەم مانگەش نیو موچەیان پێ دەدرێت


موچەی چوار مانگی مامۆستایانی هەرێمی كوردستان لە لای حكومەتی هەرێم ماوەتەوە كە هەتا ئێستا بویان خەرج نەكراوە، بویە ماوەكانی ڕابردوو مامۆستایان ڕژانە سەر شەقام و خوپێشاندان و مانیان دەگرت و هۆڵەكانی خوێندنیان بایكوت كردبوو بەرامبەر دواكەوتن و پێنەدانی موچەكانیان. لە دواین ڕاگەیەنراویشدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند بۆ ئەم مانگەش نیو موچە دابەش دەكرێت لەمبارەیەوە عەبدولواحید موحەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند "تەحەمول كردنی ئەم بارۆدۆخە خەریكە كۆتاییدێت لە سەر حكومەت واجبە بە جدی خەم لەم بابەتە بخوات ئەوەبوو ئیتر كۆبوونەوە كرا لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە كۆمەڵێك بیر و ڕا ئالۆگۆڕ بەڵام هەرگیز لەوێ ئاماژە بەوە نەدرا كە نیو موچە بدرێت بەڕاستی ئەمەش حاڵەتێكی تری هێنایە پێش كە جارێكی تریش دەبێتە مایەی نیگەرانی بۆ ئێمەومانان بویە ئێمە كۆبوونەوە دەكەین وەكو مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان و داوای تەوزیح دەكەین لە سەر ئەم بابەتە"

لای خویەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەشی راگەیاند ناتوانن مووچەی تەواو بدەن ئەویش بەهۆی قەیرانی داراییەوە بۆیە لەم هەفتەیەدا نیوەی مووچەی مانگی ئەیلوولی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت و هەوڵی ئەوەش دەدرێت نیوەكەی تر لە ماوەیەكی نزیكدا دابەش بكرێت.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:26 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG