Accessibility links

نیاز عەبدوڵا: رۆشنبیران و مامۆستایان واژوو بۆ درێژکردنەوەی نە یاسایی بارزانی دەکەن بەڵام نە بۆ ئاشتی و ئارامی هاووڵاتیانی کورد لە باکور


Niyaz Abdulla نیاز عه‌بدوڵا
Niyaz Abdulla نیاز عه‌بدوڵا

فیشاری کۆمەڵایەتی، رامیاری وە یاخود ئابوری، هەندێ لەو ئامرازانەدان کە شیانی بە کارهێنانیان هەیە بۆ ئەنجامدانی کارێک وە یاخود رێگا گرتن لە کارێک.

لیستێک کە لە لایەن سەدان لە رۆشنبیران، ئەکادیمیسیانی تورک و هەندێ کەسایەتی بێگانەوە واژوو کرا داوای کۆتایی هێنانیان کرد بەو بارە ناڵەبارەی کە لە باکوری کوردستاندا لە ئارادایە، بەڵام ئەو پرسیارە دەکرێت بۆ رۆشنبیرانی کورد وە بە تاێبەت لە باشوری کوردستان وا بێدەنگن؟

نیاز عەبدوڵا رۆژنامەوان و داکۆکی کەر لە مافەکانی مرۆڤ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەم رووداوانەی کە ئێستا حکومەتی تورکیا بەرامبەر بە ناوچە کوردیەکان و هەر وەها هاووڵاتیانی کورد لە تورکیا پیادەی دەکات بە تەواوی دژی بنەما سەرەکیەکانی مافەکانی مرۆڤە، هەڵبەت ئەوەی لە هەرێمی کوردستاندا دەگوزەرێ لە ئێستادا دەبێ بڵێم پانتایی میدیای کوردی کەمترین بایەخی بە دۆزی کورد، لە ئێستا داوە بە تورکیا، کێشە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان، بەشێکن، یان هۆکارێکن لەوە، هەر وەها میدیا حیزبیەکان هۆکارێکن لەوە وە ئەو ململانیەی کە لە ناوچەکەدا دەگوزەرێ لەسەر ئاستی نێۆنەتەوەی و هەر وەها لەسەر ئاستێکی هەریمی دا هۆکارێکی ترە کە کورد یاریکارێکی زیرەک نییە تیایدا و بەڵکو بوەتە یاریکارێکی ژێر دەستە.

نیاز خانم هەر وەها دەڵێت لە راستێدا زۆر زۆر جێ غەمە و رێزم هەیە بۆ رۆشنبیران، ئەکادیمیستەکان وە بە تایبەت لە ناوەندەکانی زانکۆ، سەر باری ئەوەی خەڵکی بە توانا و خاوەن هەڵوێستیان تێدایە، بەڵام ماوەیەکی زۆر نییە نزیکەی هەزار کەس بە ناوی رۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ واژوویان بۆ درێژکردنەوەیەکی نە یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کرد، کە واتە خەڵکێک رازی بێ وە کارێک لەو شێوەیە پەسەند بکات، ئەستەمە چاوەروانی ئەوەی لێ بکەیت هەڵوێستێکی بەر دیدەی ڵێ بگری لە ناوخۆێ کوردستان وە یان بۆ بۆ خەڵکێک لە پارچەکانی تری کوردستان درێژە بە ژیان بدەن و لە پێناو ئەوەی ئارام و سەربەرز بژێن.

نیاز خانم دەشڵێت پارتێکی سیاسی، حکومەتێک باسی بە خوێن رشتنی رۆڵەکانی نەبێت، ئەستەمە باسی بە خوێن رشتنی رۆڵەی نەتەوە و تەنانەت نەتەوەی خوەشی هبێت لە وڵاتەکانی تر، وە من پێیم وایە ئەو هاوغەمیە کە سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەت تا ئێستا دەریان بریوە بۆووڵاتانی تر، بە راستی تەنیا ویستۆیانە رووکەش و میکیاژێکی دیپلۆماسی بێ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:09 0:00

XS
SM
MD
LG