Accessibility links

سوریا دەڵێت داعش 300 کەسی لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کوشتووە


حکومەتی سوریا ڕایدەگەیەنێت چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی 300 کەسیان بە کۆمەڵ و بە شێوەیەکی دڕندانە سەربڕیوە.

ئاژانسی دەنگوباسی سانای حکومەتی سوریا دەڵێت زۆرینەی ئەو کەسانەی کوژراون خەڵکانی بەساڵاچوو، ژن و منداڵن. ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەڵێت زۆرینەی کوژراوەکان سەربازو چەکدارانی سەربە حکومەت و ئەندامانی خێزانەکانیان بوون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت ڕۆژی شەممە 135 کەس کوژراون و نزیکەی 80 لەوانە سەربازو لایەنگری حکومەت بوون. هەروەها ڕێکخراوەکە دەشڵێت زۆربەی ئەوانەی کوژراون یان بە گوللە بووە یان بە سەربڕین.

چەکدارانی داعش زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دێرئەلزوریان کۆنتڕۆڵ کردووە لە کاتێکدا هێزەکانی حکومەت چەند ناوچەیەکی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای دێرئەلزوور کۆنتڕۆڵ دەکەن.

تەلەفیزیۆنی مەیادینی لوبنان کە نزیکە لە حکومەتی سوریاوە دەڵێت داعش بە دەیان خەڵکی کوشتووەو تەرمەکانی فڕێداوەتە نێو ڕووباری فراتەوە. و هەروەها دەشڵێت 400 کەسیشیان بە بارمەتە گرتووە.

XS
SM
MD
LG