Accessibility links

ڕۆحانی: جگە لە ئیسرائیل و توندڕەوەکانی ئەمەریکا هەموان بەم ڕێککەوتنە خۆشحاڵن


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی دەڵێت جێبەجێکردنی فەرمی ڕێککەوتنە مێژوویەکەی نێوان تاران و شەش زلهێزی جیهان هەمو لایەنکانی خۆشحاڵ کرد جگە لە توندڕەوە ڕادیکاڵەکان.

لە میانەی قسەکانیدا لە پەرلەمان کە لە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرا ڕۆحانی گوتی " لە ڕێککەوتنەکەدا هەموان دڵخۆشن جگە لە زایۆنستەکان، بازرگانانی جەنگ، ئەو کەسانەی لە ناو وڵاتانی ئیسلامدا جیاوازی دروست دەکەن، و توندڕەوەکانی ئەمەریکا جگە لەمانە هەموان دڵخۆشن.

ڕۆحانی گوتیشی ئەم ڕێککەوتنە ڕێگا خۆش دەکات بۆ پەیوەندی لەگەڵ جیهاندا.

شەوی شەممە لە کاتێدا وتووێژەکان لە ڤیانا هێشتا بەردەوام بوون ڕۆحانی کە پشتیوانییەکی زۆر لەم ڕێککەوتنە دەکات بە ڕێگای تویتەر خۆشحاڵی لەمەڕ ڕێککەوتنەکە دەربڕی و بە سەرکەوتنێکی شکۆداری ناودێری کرد.

XS
SM
MD
LG