Accessibility links

پێستوون خه‌له‌کانی: هیچ وڵاتێکی ئه‌وروپا ئاماده‌نیه‌ تورکیا به‌کۆمه‌ڵێک کێشه‌وه‌ بچێته‌ یه‌کێتی ئه‌وروپاوه‌.

  • Wrya Kalle

له‌م سه‌روه‌خته‌ی ئۆپه‌راسێۆنی سه‌ربازی تورکیا له‌ناوچه‌ کوردیه‌کان به‌رده‌وامه‌ ده‌بین به‌رامبه‌ر به‌مه‌ کاردانه‌وه هه‌یه‌‌، له‌وانه‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌فه‌رمانه‌کانی سه‌ربازی یاخوود بڵاوکردنه‌وه‌ی واژوو له‌لایان خه‌ڵکانی ئه‌کادیمیه‌وه‌ بۆ ڕاگرتنی ئۆپه‌راسێۆنه‌ سه‌ربازیه‌کان له‌کوردستانی تورکیا، ئه‌مه‌ چیمان پێده‌ڵێت.

خاتوو ئه‌نگیڵا میرکڵ ده‌ڵێت ڕێگای تورکیا بۆ چوونه‌ ناو یه‌کێتی ئه‌وروپا زۆر دووره‌، ئه‌م ووته‌یه‌ی خاتۆ میرکڵ له‌چیه‌وه‌ شه‌رچاوه‌ی گرتوه‌، له‌م ڕوانگانه‌شه‌وه‌ داهاتووی تورکیا چۆن ده‌ره‌که‌وێت؟

بێستوون خه‌له‌کانی چاودێری سیاسی له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت خه‌ڵکی تورک گه‌شته‌وته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی سیاسه‌تی ئۆردۆغان وه‌ک ده‌وڵه‌تی تورک سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌یه‌و ئاژاوه‌ ده‌نێته‌وه‌ و زیان له‌هه‌موو گه‌لانی تورکیا ده‌دات.

ده‌شلێت کێشه‌ی کورد بۆته‌ گه‌وره‌ترین کێشه‌ له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنی تورکیا له‌یه‌کێتی ئه‌وروپا و هه‌موو ده‌روه‌ازه‌کانی له‌به‌رده‌م ئه‌ووڵاته‌دا داخستوه‌ بچێته‌ ئه‌و یه‌کێتیه‌وه‌.

به‌ڕای به‌ڕیز خه‌له‌کانی داهاتووی تورکیا به‌فیدراڵی و چاره‌سه‌ری خواستی نه‌ته‌وه‌کانی‌ کێشه‌کانی کۆتایی دێت.

ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ بێستوون خه‌له‌کانی کردوه‌

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG