Accessibility links

5 زیندانی ئەمەریکایی لەلایەن ئێرانەوە ئازاد دەکرێن


لە کاتێکدا ئێران و زلهێزانی جیهان خۆ ئامادە دەکەن بۆ چەسپاندنی ئەو ڕێککەوتنە ناوکییەی کە پارەکە مۆریان کرد بۆ کەمکردنەوەی چالاکی ناوکی ئێران لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزا ئابورییەکان لەسەر ئێران، کاربەدەستانی ئەمەریکا ڕادەگەیەنن پێنجەم کەسی ئەمەریکایی کە لە لایەن ئیرانەوە دەستگیر کرابوو، خوێندکارێک، ئەمڕۆ شەممە ئازاد کرا وەکو بەشێک لە گۆڕینەوەی زیندانیان لە نێوان هەردوو وڵات.

ئەو خوێندکارە بە ماتیو ترڤینچیک ناسراوە کە ڕۆژی شەممە ئازاد کرا.

پێشتر ئێران ڕایگەیاند چوار ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئێرانی لە زیندان ئازاد دەکات وەکو بەشێک لە گۆڕینەوەی زیندانییەکان. میدیای ئێران ڕادەگەیەنێت جەیسن ڕەزایەنی ڕۆژنامەوانی واشنتۆن پۆستیش لە نێویاندایە.

ئێران دەستبەجێ ناوی ئەو کەسانی ئاشکرا نەکردووە بەڵام دادپرسی گشتی تاران عەباس جەعفەری دەوڵەتئابادی ڕایگەیاند ئەو ئازاد کردنە بە فەرمانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی بووە.

ڕەزایەن کە بەڕێوەبەری بیرۆی تارانی ڕۆژنامەکەیە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی و ئەمەریکاییشە. زیاتر لە 500 ڕۆژە لە زینداندا بوو و پارەکە بە تاوانی سیخوڕی کردن لە دادگاییەکی داخراودا سزا درا.

ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی ئێران ڕادەگەیەنێت ئەو کەسانەی تری کە ئازاد کراون ئەمیر حیکمەتی ئەندامی پێشووی مارینزی ئەمەریکا و قەشە سەید عابدینی و هەوەها نەسرەتوڵای خوسرەوەی.

ئەمانە ڕۆژی شەممە لە زیندانی ئێران ئازاد کران لە بەرامبەر ئازاد کردنی 7 کەسی ئیرانی کە لەلایەن ئەمەریکاوە گیراون.

XS
SM
MD
LG