Accessibility links

هەوڵەکانی گەڕان بەدوای ئەو 12 کەسەی لە نێو دوو هەلیکۆپتەری هێزی مارینز لە کەناری هاوایی کەوتنە خوارێ بەردەوامە


هەوڵەکانی گەڕان و بەهاناچوونی 12 کەس بەردەوامە کە لە ناو ئەو دوو هەلیکۆپتەرەی هێزی مارینزی ئەمەریکا دا بوون کە لە کەناری هەوایی کەوتنە خوارەوە.

بڕوا دەکرێت ئەو دوو هەلیکۆپتەرەی جۆری CH-53 ی گواستنەوە لە شەوی پێنجشەممە بەر یەککەوتبن.

کاربەدەستان لەلایەن پیاوێکەوە کە لە سەر کەنارەکانی دەریا بووە لە ڕووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە کە گوتویەتی پاش ئەوەی گڕێکی گەورەی بینیوە ئیتر هەلی کۆپتەرەکان دیار نەماون.

کاربەدەستان ناوچەکەیان دیاری کردووە کە ڕووداوەکە لێێ ڕوویداوە کە بە درێژایی 11 کیلۆمەتری کەنارەکەیە، بەڵام تا ئێستا هێچ کام لە سەرنشینەکانی نێو هەلی کۆپتەرەکان نەدۆزراونەتەوە.

XS
SM
MD
LG