Accessibility links

مەسعود عەبدولخالق: داعش هێندەی ئەوەی پەیوەندی بە کولتوری عەرەبییەوە هەیە هێندە پەیوەندی بە کولتوری ئاینیەوە نییە


مه‌سعود عه‌بدولخالق
مه‌سعود عه‌بدولخالق

گەلێک لە چاودێر و شیکەرەوە لەوبڕوایەدان بنەماکانی ڕێکخراوە تێرۆریستیەکەی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێستادا بەرەو تێکشکان دەڕوات.

ئەم جۆرە ڕوانینانە لە دەمێکدایە کە جەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ناو وڵاتی لیبیادا کەوتوونەتە جموجۆڵ.

مەسعود عەبدولخالق، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت هەر ڕێکخراوێک تا توندڕەوتر بێت ئەوا تەمەنی کورت تر دەبێت و ئەوەی کە تەمەنی ئەم ڕێکخراوە توندڕەوەی ئەبوبەکر ئەلبەغدادی تا ئێستا درێژکردۆتەوە ئەوەیە کە خۆی بە نوێنەری سوننە ئاینزاکانی عێراق دەزانێت و دەشڵێت هاوڕا نییە لەسەر ئەوەی کە دەگوترێت دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر لێواری ڕوخانە بەڵام وەک باسی دەکات "بەڵێ ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر لێواری لاوازبوونە."

هۆکاری ئەم لاوازییەش زیاتر وەک مەسعود عەبدولخالق دەڵێت دەگەڕێتەوە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانانی بەسەرکردایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، مەسعود عەبدولخالق باسیش لەوە دەکات کە تەمەنی هەڕەشە و مەترسییەکانی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستیە ئیسلامییە زۆری نەماوە بەڵام وەک بوون هێشتا مەودایەکی تری ماوە و دەشڵێت لە ئێستادا ئەوەش بە دوور نازانرێت گەر دەوڵەتی ئیسلامیش نەما ئەوا نەوەیەکی تری ئەم ڕێکخراوانە بە ناوی نەوەی چوارهەمی ئەلقاعیدە یان نەوەی دوای داعش پەیدا ببێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:29 0:00

XS
SM
MD
LG