Accessibility links

پاکستان چەندین لە میلیشیاکانی جەیشی مەحەمەدی دەستگیر کرد


Pathnakot, India

Pathnakot, India

پاکستان لە رۆژی چوارشەممە ووتی چەندین کەسانیان لە میلیشیاکانی جەیشی مەحەمەدیان دەستگیر کردوون کە هیندوستان گومانی هەیە لە پلانی هێرش بردنە سەر فرۆکە نەفەر بەرەکەی هیندوستاندا لە سەرەتای ئەم مانگە دەستیان هەبوو بێت.

هەر وەها لە بەیاننامەیەکدا ئۆفیسی سەرۆک وەزیر نەواز شەریف پاش کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای لەشکەری و سڤیل دا لە ئیسلام ئاباد بۆ پێداچوونەوە بەو لێکۆڵینەوانەی کە لە ئارادایە ووتی ئۆفیسی گروپەکە بە دووا چووی کراوە و داخراوە،

دەستگیر کردنەکان لەسەر بناغەی ئەو زانیارانەدا بوە کە نیودلهی لەگەڵ ئیسلام ئابادا هاووبەشی کردووە سەبارەت بە هیرشەکە بۆ سەر بنکەی ئاسمانی پاثانکۆت نزدیک بە سنوری پاکستان.

XS
SM
MD
LG