Accessibility links

تورکیا دەستگیری کەسێک دەکات لە پەیوەندی بە تەقینەوەکەی ئیستامبولدا


کاربەدەستێکی تورکی ووتی کاربەدەستان لە رۆژی چوارشەممە یەک کەسیان دەرستگیر کردووە لە پەیوەندی بە تەقینەوە خودکوژیەکەی رۆژی سێشەممەدا لە ئیستامبول کە تێدا 10 کەس کوژران.

وەزیری ناوخۆ ئەفکان ئەڵا ووتی دەستگیرکردنەکە لە رۆژی سێشەممە بوە بەڵام هیچی تری لە بارەی ناسنامەی ئەو گومانلێکراوەوە نە ووتوە وە یاخود هیچ رۆڵێکی لە تەقینەوەکەدا هەبوو بێت.

ئەڵا هەر وەها ووتی تەقینەرەکە لە لیستی ئەو کەسانەدا نەبوە کە لە تورکیادا داوا کراوون.

کاربەدەستانی تورکی لە دەمی پەلاماردانێکیدا لە رۆژی چوارشەممە چەندین میلیشیای گومانلێکراوی دەوڵەتی ئیسلامیان دەستگیر کردوون لە نێوانیان سێ هاووڵاتی روسی.

سەرۆک وەزیری تورکیا ئەحمەد داوودئۆغڵۆ لە رۆژی سێشەمە لە گۆرەپانی سولتان ئەهمەت ووتی تەقینەرەکە ئەندامێکی دەوڵەتی ئیسلامیە.

XS
SM
MD
LG