Accessibility links

نەهامەتییەکانی دنیا، نەهامەتییەکانی جیهان لە ڕوانگەی ئسماعیل حەمە ئەمینەوە


چاودێران تیشکدەخەنە سەر کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆو شیکاریی گەورە دەخوازێت، رەوشی مرۆڤ بوون و مەترسی لەسەر تەواوی بەها مرۆیی و سروشتی و مۆڕاڵی و مێژووییەکانی مرۆڤایەتی راماندەگرێت لەبەردەم شەرمەزاریی و بەرپرسیارێتی گەورەدا. کێشەکە تەنها تیرۆر نییە، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردەوە، بەڵام ئایا خودی جیهان بەشدار نییە لەم نەهامەتییە گەورەیەدا.

بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی سازکردووە لەگەڵ نوسەر و رۆشنبیر ئیسماعیل حەمە ئەمین.

ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت: "ئێمە زیاد لەدوو سەدەیە ئەڵێین هیومانیزم هەیە، مرۆڤدۆستی هەیە، هێزی رۆشنگەریی هەیە، هەموو ئەم شتانە هەیە، ئینتەلەکچوەڵ هەیە و هەموومان زەق زەق دەبینین چۆن مرۆڤ برسی دەبێت و وشکدەبێتەوە وەک درەختێک، چۆن مناڵێک لەسەر ڤیدیۆ ئەڵێت یەک حەفتەیە نانم نەخواردووە؛ ئەمە نەک هەر لەوێ لە ئەفریقا و لەهەموو شوێنێک رووئەدات. ئەمە مانای ئەوەیە شتێک نییە بەناوی پڕۆژەی مرۆڤ بوون...بۆمان دەردەکەوێت درۆیەکی گەورەیە."

هەروەها دەڵێت: "ماقوڵ نییە دوای دوو سەدە لەمۆدێرنە زیاد لە چوار سەدە لە ڕۆشنگەریی ئێستا هەموومان دەبینین کە مرۆڤ چۆن یەکتر سەردەبڕێت، لەسوریا هەموو یەکتر سەردەبڕن هەموو سەیرئەکات. بە مەرچێک هەموو دەوڵەتە ئەوروپییەکان هێزی گەورەیان هەیە، هێزی سەربازی گەورەیان هەیە دەتوانن شیعە چەک بکەن سونە چەک بکەن، کورد چەک بکەن؛ داروبەرد چەک بکەن. دەتوانن هەموو جارێک شەڕەکان بوەستێنن بەڵام بەداخەوە زەق زەق سەیریان دەکەن ئەگەر هاتوو پڕ کێشی ئەوە بکەم و بڵێم خۆیان لەپشتی ئەم نەهامەتییەوەن."

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە........

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:56 0:00

XS
SM
MD
LG