Accessibility links

ماهر فەیلی:ئێمە وەها لە داێک بووین، کورد و شیعە، نە لە کورد بوونمان نکۆڵی دەکەین وە نە لە شیعە بوونمان

  • Jani Diylan

Mahir Feyli

Mahir Feyli

بەرەی نیشتمانی کوردە فەیلیەکان لە ژێ درووشمی فەیلیەکان بەشێکی بنەرەتین لە پێکهاتەی نیشتمانی عێراقی یەمین ساڵیادی کردەوە.

ماهر فەیلی سکرتێری گشتی بەرەی نیشتمانی کوردە فەیلیەکان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئێمە ئەم بەرەیەمان پێکهێنا بۆ ئەوەی گۆڕانێک لە ژیانی کوردە فەیلیە بەشخوراوەگان بکەین، لەبەر ئەوەی کوردی فەیلی قوربانیەکی زۆری داوە چ لە زیندانیکردنی گەنج و لاوانی تا دەرکردنیان بە زۆرەملی لە عێراق، وە تا ئێستاش ١٠% مافەکانیان بە دەست نەهێناوون،

کاک ماهر هەر وەها دەڵێت هەر لەو کاتەی سەددام رووخاوە تا ئێستە ئێمەی کوردە فەیلیەکان هیچمان دەست نەکەوتووە، ئێمە کە لە رێزی هێزەکانی پێشمەرگەدا و خەباتی گەلی کوردا بەشداریمان کرد چاوەرێ هیچ پاداشتێک نەبووین، بەڵام بەداخەوە کە هەرێمی کوردستان کە سەرکەوت و بوە خاوەن دەسەڵات، ئێمەی لە بیر کرد و بریارەکانیان بەرامبەر بە کوردە فەیلیەکان زۆر لاواز بوو.

کاک ماهر دەشڵێت ئەوەی بە ئێمە کراوە ئەنجامی دەین ئەوەیە هەندێ کێشەی گیان بەختوەکان(شەهیدەکان) زیندانیەکان، زەوی و زار و عقارات، بەڵام کێشەی شناسنامەی فەیلیەکان هێشتا بە دوواییداێن و چارەسەر نەکراوە.

کاک ماهر هەر وەها دەڵێت ئێمە کوردستانمان خۆش دەوێت، ئێمە حەز ئەکین لە کوردستان نزدیک بین، دەنگمان بژنەون، بەڵام ئەوان خۆیان دوور راگرتوون.ئێمە قەت نکۆڵی لە کورد بوونمان ناکەین، ئێمە بەشێکین لە نەتەوەی کورد، نە ئەتوانین نکۆڵی لە کورد بوونمان بکەین وە نە نکۆڵی لە شیعە بوونمان، وەها لە داێک بووین، کورد و شیعە".

XS
SM
MD
LG