Accessibility links

کەمال چۆمانی: ئەگەری پەرەسەندنی ئەم شەڕەی تورکیا دەستیپێکردووە زۆرە لە ناوخۆی وڵاتەکەدا


کەمال چۆمانی
کەمال چۆمانی

ڕێکخراوەکانی لە ناو تورکیادا چاودێری ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ دەکەن دەڵێن لەوەتای پشێوی سیاسی و ئاسایشی لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیادا دەستیان پێکردووە زیاتر لە سەد کەسی سیڤیل کوژراون و سەدانی تریش بریندارن.

لە چەند مانگێک لەمەوبەرەوە حکومەتی تورکیا دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی لەشکریی وەک ئانکەرە دەڵێت دژی پارتی کرێکارانی کوردستانە.

کەمال چۆمانی، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت لەگەڵ ئەوەشدا لە تورکیادا دۆخەکە دۆخی شەڕە بەڵام هێشتاش دەرفەت بۆ چارەسەری ئاشتیانە ماوە و دەشڵێت راگەیاندنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و هەدەپە و تەنانەت کەسایەتییە کوردەکانیش ئەم قۆناغە بە قۆناغی بێ هیوایی لە چارەسەر ناودێر دەکەن و ئاماژەش بەوە دەکات ئەگەر بێتوو دانوستاندنەکانی ئاشتی دەستپێبکەنەوە ئەوا ئەمانیش ذەچنەوە ناو پرۆسەکەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، کەمال چۆمانی باسیش لەوە دەکات کە لەسەر پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری ئاشتیانەی کێشەی کورد لە تورکیادا، ناکۆکی لەناو پارتی داد و گەشەپێداندا (ئاکەپە) هەیە و وەک دەڵێت ئەم جیاوازی و ناکۆکییەش لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرەک وزیری وڵاتەکەدایە و دەشڵێت لە بەرەنجامدا کاتێک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەگاتە ئەو بڕوایەی ناتوانێت کۆتایی بە بزووتنەوە جەماوەرییەکەی کورد لە تورکیادا بێنیت ئەوا بە ناچاری دەگەڕێتەوە سەر وتووێژەکانی ئاشتی.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:54 0:00

XS
SM
MD
LG