Accessibility links

دکتۆر ساڵار باسیرە: کۆمەڵگای ئیسلامی لە ڕۆژئاوا کۆمەڵگایەکی ناهوشیارە


جیهادی و ئیسلامییە توندڕەوەکان لە شکڵێکی ترسناکتر و خوێناویتردا خۆیان رێکدەخەنەوە، داعش لە گەشتێکی کۆشندەو مەترسیداری گەورەدایە لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا و بە پێچەوانەوە.

شارەزایانی تیشک دەخەنە سەر ئەوەی کە پەنابەرێکی زۆر لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دووهەم تا ئێستاکەش روویان کردۆتە وڵاتانی ئەوروپا و تیایدا نیشتەجێبوون و ئەوڕۆکەش کۆمەڵگەی موسڵمان لە خۆرئاوادا بونیان هەیە هەندێک لەوانە لەناو کۆمەڵگەکانی ئەوروپادا تواونەتەوە و هەندێکی دیکەشیان ژیانی سروشتی خۆیان دەگوزەرێن و لەنێو ڕایەڵە کولتوری و ژیارییەکانی ئەوروپادا لە پەیوەندیدان، بەڵام هێشتا نەوەیەکی موسڵمانی ئاسایی هەن لەبەردەم مەترسی ئەوەدان جیهادییەکان کاریگەری مەترسیداریان لەسەر دروست بکەن.

لەوبارەیەوە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و شارەزا لە زانستی سیاسیدا دکتۆر سالار باسیرە سازدا و لەوبارەیەوە دەڵێت "بەگشتی کۆمەڵگەی ئیسلامی لەڕۆژئاوا کۆمەڵگایەکی هوشیار نییە، کۆمەڵگایەکە کە سۆزی ئاینی زاڵە بەسەریدا، ئەوانە هەوڵ ئەدەن لەڕێگەی مزگەوتەکانەوە ئەو کارانە بکەن ، ئەوا ئەمڕۆ فەڕەنسا بڕیاریدا 150 مزگەوت دابخات، وە ئێستا چاوی نزیکیان لەسەر سەلەفییەکان و لەسەر مزگەوتەکانە، دەکرێت جەماوەری خۆیان بدۆزنەوە، مەسەلەکە ئەوە نییە، ئەوان ناتوانن زاڵببن بەسەر ئەم کۆمەڵگەیەدا بە هیچ جۆرێک. بەڵام کاری تێکدەرانەو تیرۆریستی بێگومان دەنگدانەوەی خراپی دەبێت کە کاریگەری دەبێت لەسەر رۆژئاوا".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتوێژەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:37 0:00

XS
SM
MD
LG