Accessibility links

شارەزایان جەخت دەکەنەوە لەوەی کە داعش پڕوپاگەندەی بەهێز بەکاردەهێنێت بۆ نمایشکردنی هێزەکانیان و کردەوە تیرۆریستییەکانیان بۆ ترساندن و تۆقاندنی خەڵک بە گشتی و ڕاکێشانی زیاتری چەکدار و هەوادارانی تیرۆر لە جیهاندا بەتایبەتی بۆ ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەڵام جیهادییەکان بە کۆمەڵێک قۆناغی جیاواز و کاریگەردا تێپەڕیون تا دنیابینی ئەو ستراتیژە نوێیەیان گەڵاڵەکرد کە چۆن دەور و کاریگەریی مەترسیدار دروستبکەن لەسەر خۆرئاوا و ببنە مەترسی بۆ سەر جیهان. لەوبارەیەوە دەنگی ئەمەریکا وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و توێژەرەوە دکتۆر عادل باخەوان سازکردووە و دەڵێت "سێ نەوەی جیهاد هەیە، نەوەی یەکەمیان ئەوانەن کە لە ئەفغانستان دژی سۆڤێتییەکان جیهادی یەکەمیان کرد، رەمزی ئەم نەوەیە عەبدوڵا عەزامە، ئەو سومبول و سەرچاوەیەیە کە تەواوی جیهادیستییەکانی نەوەی یەکەم لەدەوری کۆدەبنەوە ، جیهادێکی جوگرافییە، لە جوگرافیایەکی سنورداری دەستنیشانکراودا کە بریتییە لە ئەفغانستان...ئەم جیهادە نابرێت بۆ دەرەوەی ئەفغانستان".

هاوکات لەتەواوی وتووێژەکەدا دکتۆر عادل باس لە دووەم و سێیەم نەوەی جیهادییەکان دەکات.

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.

XS
SM
MD
LG