Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی موشەک بۆ سەر بنکەیەکی تەندروستی لە یەمەن 4 کەس دەکوژرێن


ک
ک

ڕۆژی یەکشەممە بەلایەنی کەم چوار کەس کوژران لە باکوری یەمەن پاش ئەوەی هێرشێکی موشەک کرایە سەر بنکەیەکی تەندروستی کە لەلایەن پزشکانی بێ سنوورەوە بەڕێوەدەبرێت.

بە پێی بەیاننامەی گروپەکە ئەو موشەکە بەر نەخۆشخانەی شیارا کەوت لە ناوچەی ڕەزیە لە هەرێمی سادا.

ڕێکخراوی پزشکانی بێ سنوور دەڵێت 10 کەسیش بریندار بوون لە ناویاندا سێ ستافی نەخۆشخانەکە. و هەروەها دەشڵێت ژمارەی قوربانییەکان ڕەنگە زیاد بکەن لە کاتێکدا هێشتا لەوانەیە خەڵکی لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەکەی نەخۆشخانەکە و باڵەخانەکانی دەوروبەری مابێتەنەوە.

بەڕێوەبەری پزشکانی بی سنوور ڕاکوێڵ ئایۆرا دەڵێت بە هێچ شێوەیەک ئەگەر کەسێک توانای هێرش کردنی هەبێت نابێت نەزانێت ئەمە نەخۆشخانەیە.

XS
SM
MD
LG