Accessibility links

وەزیرانی وڵاتانی کەنداو پشتیوانی لە عەرەبستانی سعودیە دەکەن لە ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئێراندا


کاربەدەستانی باڵای عەرەب ڕەخنە دەستێوەردانەکانی ئێران دەگرن بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەب.

وەزیری دەرەوەی ئیمارات عەبدوڵلا بن زیاد ئالنەهیان ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبونەوەی نائاسیی کۆمکاری عەرەبدا کۆماری ئیسلامی تاوانبار کرد بەوەی بە ئەنقەست بنکە دیپلۆماسییەکانی نەپاراستووە.

عەرەبستانی سعودیە داوای ئەو دانیشتنەی کۆمکاری عەرەبی کرد بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکان بۆ سەر باڵیۆزخانکەی لە تاران کە دوابەدوای ئیعدامکردنی مەلای شیعە نمر ئەلنمر لەلایەن عەرەبستانی سعودیەوە لە سەرەتای ئەم مانگە ڕوویدا.

سەرۆکی کۆمکاری عەرەب نەبیل ئەلعەرەبی داوای کۆبونەوەی لە قاهیرە کرد بۆ دەربڕینی هەڵوێستێکی ڕوون و داوا کرد لە ئیران کە دەستبەرداری هەمو جۆرە دەستێوەردانێکی بێت لە کاروباری وڵاتانی عەرەبدا.

XS
SM
MD
LG