Accessibility links

تاڤگه‌ سابیر: له‌کاتێکدا گوومانی خه‌ڵکی ده‌ره‌وێته‌وه‌ بزانێت ئه‌م پارێزه‌ره‌ له‌سه‌ر چی کووژراوه‌.

  • Wrya Kalle

خانمێکی پارێزه‌ر له‌هه‌ولێر به‌هه‌چ هۆیه‌که‌وه‌بێت گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام مشتومڕ و گوومانێکی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، له‌م که‌یسه‌دا بۆچی گومان له‌مردنی ئه‌م خانمه‌ هه‌یه‌؟

له‌به‌یانامه‌که‌یدا سەندیکای پارێزەرانی کوردستان تاوانەکەیان شه‌رمه‌زارکردوه‌ و بە "تیرۆر" ناوزەندیان کردوه‌، بۆجی به‌تیرۆر ناوی ده‌به‌ن، ئه‌م ئافره‌ته‌ پارێزه‌ره‌ و له‌یادی ڕۆژی پارێزه‌راندا کووژراوه‌، ئه‌مه‌ جی ده‌گه‌ێنێت.

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ که‌سێک له‌کاری ئه‌م پارێزه‌ره‌ زیانی پێکه‌وتبێت بۆیه‌ کووشتویانه‌.

پۆلیسی له‌م که‌یسه‌دا له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان په‌له‌ی کرد، یاخوود بڵاوکرنده‌وی زانیاری له‌که‌یسێک له‌مشێوه‌یه‌ ده‌کرێت له‌24 کاتژمێردا به‌رده‌ست بکه‌وێت و بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.

ئه‌م که‌یسه‌ له‌میدیاکاندا و له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی گرنگیی زۆری پێدراوه‌ و ده‌ربڕینی گۆمان لێی زۆره‌، چی ده‌‌توانێت گوومانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ بیڕه‌وێنێته‌وه‌؟

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ تاڤگه‌ سابیر نووسه‌ر و چالاکوانی مافی ژنان کردوه.

خاتوو تاڤگه‌ ده‌ڵیت له‌هیچ ووڵاتێکدا ڕووینه‌داوه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له‌چه‌ند کاتژمێردا بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر بدات و بڵێت ئه‌م کچه‌ خۆی خۆی سووتاندوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پۆلیس له‌ڕووی یاسایی‌یه‌وه‌ په‌له‌ی کردوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنیت ده‌یه‌وێت که‌یسه‌که‌ به‌زووترین کات داخات ولێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر نه‌کات.

ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ خاتوو تاڤگه‌ سابیر نوسه‌رو چالاکوانی ماڤی ژنان کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG