Accessibility links

حکومەتی سوریا دەڵێت ئامادەیە بەشداری کۆبوونەوەی ئاشتی ژنێڤ بکات


وەزیری دەرەوەی سوریا دەڵێت ئامادەیە بەشداری بکات لە وتووێژەکانی ئاشتی کۆتایی ئەم مانگە لە ژنێڤ، بەڵام حکومەت دەیەوێت لیستی ئەو گروپە ئۆپۆزسیۆنانە ببینێت کە بەشداری دەکەن و ئەو گروپە تیرۆرستانەش کە بەشداری ناکەن.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەمی سانا ڕادەگەیەنێت وەلید ئەلموعەلیم ئەم لێدوانەی لە ڕۆژی شەممە ڕاگەیاند لە کاتێکدا لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ستافان دیمستورا لە دیمەشق کۆبۆوە.

حکومەتی سوریا هەمو ئەو شەڕانەی لە پێناو دەرکردنی بەشار ئەسەد دەکرێت بە کاری تیرۆرستی لە قەڵەم دەدات و دەڵێت پێویستە لە وتووێژەکاندا سەنگی بخرێتە سەر شەڕی دژە تیرۆرزم.

ئۆپۆزسیۆنیش دەیەوێت دەستلەکار کێشانەوەی ئەسەد بەشێک بێت لە هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە هەردوولا دەکات لە 25 ی مانگی 1 کۆببنەوە لە هەوڵێکدا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی کە هەتا ئێستا زیاتر لە 250 هەزار کەسی کوشتووەو ژمارەیکی زۆریش ئاوارە بوون .

XS
SM
MD
LG