Accessibility links

سەرۆک ئۆباما ڕێکخراوی نیشتیمانی چەک تاوانبار دەکات


چەند ڕۆژێک پاش ڕاگەیاندنی چەند بڕیارێکی نوێی سەرۆکایەتی بە مەبەستی کەمکردنەوەی توندوتیژی چەک، سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما پێنجشەممە لە کۆبونەوەیەکی گشتیدا دەنگی خۆی گەیاندە خەڵک و ڕەخنەی لە گەورەترین ڕێکخراوی چەکی نیشتیمانی گرت.

لە میانەی کۆبونەوە یەک کاتژمێرییەکەیدا کە لەلایەن کە ناڵی CNN ڕێکخرابوو ئۆباما ڕێکخراوی چەکی نیشتیمانی ناسرا بە NRA تاوانبار کرد بەوەی کاریگەری زۆریان بەسەر کۆنگرێسەوە هەیە هەل دەقۆزنەوە بۆ گێرانی ئەو پیلانەی کە حکومەتی فیدڕاڵی هەوڵ دەدات چەکەکانتان لێ بسەنێتەوە.

سەرۆک ئۆباما گوتی " NRA بڕوای بە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامەکانی هێناوە کە کەسێک دێت و چەکەکەت لێ دەبات، کەلە ڕاستیدا ئەمە لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی چەکدایە. ئەمە میکانیزمێکی باشە بۆ بانگەشە کردن".

کۆبونەوەکە لە زانکۆی جۆرج مەیسەن ئەنجام درا کە کەمتر لە 5 کیلۆمەتر دوورە لە بنکەی NRA لە ڤەیرجینا دەرەوەی واشنتۆن. ئەو گروپە بانگهێشتنامەکەیان ڕەت کردەوە بۆ بەشداری کردنیان لەو کۆبونەوەیەدا.

سەرۆک ئۆباما گوتی " هۆکارێک لە پشتی ئەوەیە کە نوێنەرانی NRA لێرە نین ، ئەوان هەر لەو بەری شەقامەکەدان. کە کۆبونەوەکە لەسەر ئەوانە ئایە نەیاندەویست مشتومڕ لەوباریەوە لەگەڵ سەرۆک بکەن".

ڕێکخراوی نیشتیمانی چەک بە ڕێگای تویتەر وەڵامی سەرۆک ئۆبامای دایەوە و دەڵێت " ئۆباما گفتوگۆیەکی ڕۆشنبیری ڕاستگۆیانەی سیاسی ناوێت ئەو دەیویست NRA ببێت بە گوێگرێک ، نەخێر سوپاس".

NRA دژی زۆربەی ئەو بڕیارە سەرۆکایەتییانەیە کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە کە لەلایەن ئۆباماوە دەرکرا. یەکێک لەو بڕیارانە فرۆشیارانی چەک و کڕیارانیش دەبێت لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ڕابوردوویان بکرێت.

XS
SM
MD
LG