Accessibility links

دوو پەنابەری عێراقی بە تاوانەکانی پەیوەست بە تیرۆرزم لە ئەمەریکا دەستگیردەکرێن


دوو پەنابەری عێراقی بە تاوانی پەیوەست بە تیرۆرزم لەلایەن کاربەدەستانی فیدڕاڵی ئەمەریکاوە دەستگیرکراون، ئەمەش ڕەخنەکان لە کۆشکی سپی زیاد دەکات بۆ وەرگرتنی هەزاران پەنابەر لە بەشە بە شەڕ وێرانبوەکانی ڕۆژهەڵاتانی ناوەڕاستەوە.

کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن ئەو دوو پیاوە هەردووکیان عێراقی بە ڕەچەڵەک فەلەستینین و چەند ساڵێکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەژین. کاربەدەستان دەڵشڵین ئەو دوو پیاوە ڕەنگە پەیوەندیەیان بە یەکەوە کردبێت بەڵام لەوە ناچێت بەرنامەی هیچ هێرشێکیان لە ناو ئەمەریکا دانابێت.

بە پێی وەزارەتی دادی ئەمەریکا ئەوس محەمەد یونس ئەلجەیاب تەمەن 23 ساڵان ڕۆژی پێنجشەممە لە سکرێمانتۆی کالیفۆرنیا دەستگیرکرا، بە تاوانی لێدوانی نادروستی پەیوەست بە تیرۆرزمی جیهانی.

ئەلجەیاب لە ساڵی 2012 لە سوریاوە وەکو پەنابەر هاتووە بۆ ئەمەریکا. ئەو تاوانبار کراوە بەوەی درۆی لەگەڵ کاربەدەستان کردووە لەسەر گەشتەکەی بۆ سوریا، کە بە پێی پۆستەکانی سۆشیال میدیا لەوێ لەگەڵ گروپە توندڕەوەکان لە ناویاندا ئەنسار ئەلئیسلامدا شەڕی کردووە.

عومەر فەرەج سەید ئەلحەردانی تەمەن 24 ساڵانیش لە هیوستن تەکساس دەستگیر کرا. ئەو تاوانبار کراوە بەوەی هەوڵی داوە پشتیوانی داعش بکات بە دابین کردنی مەشق و ڕاوێژکردن.

ئەلحەردان لە ساڵی 2009 وەکو پەنابەر لە عێراقەوە هاتە ئەمەریکا پاشان بوو بە دانیشووی هەمیشەیی لەئەمەیکا، ئەو تاوانباریش کراوە بەوەی درۆی لەگەڵ کاربەدەستان کردووە لەسەر پەیوەندییەکانی بە رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە.

بڕیارە ڕۆژی هەینی هەردووکیان لەبەردەم دادگا ئەمادە بن.

ئەم دۆسێیانەش ڕەنگە ببنە مایەی مشتومڕ لەسەر ئەوەی ئایە کۆشکی سپی بەردەوام بێت لەسەر بەرنامەکانی بۆ وەرگرتنی 10 هەزار پەنابەری سوریای یلەم ساڵدا سەرەڕای نیگەرانی ئاسایش.

XS
SM
MD
LG