Accessibility links

‌ گەشە دارا حەفید: ئەگەر پارێزەر ناز یەعقوبی کێشەیەکی هەبووایە لای کەسێک هەر باسی دەکرد


گەشە دارا حەفید
گەشە دارا حەفید

پارێزەر ( ناز یەعقوبی )لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق دیارنامێنێت و دواتر تەرمەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەدۆزرێتەوە.

ناز سلێمان یه‌عقوبی له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1991 ی شاری هه‌ولێر بووه‌ و پیشه‌ی‌ پارێزه‌ر بووه‌ و ڕۆژی‌ 3ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌2016 وەک دەگوترێت له‌ لایه‌ن كه‌سانێكی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و دواتریش ته‌رمه‌كه‌ی‌ دۆزرایه‌وه‌. له‌ باره‌ی‌ ڕفاندن و كوشتنی ئه‌م پارێزه‌ره‌، سه‌ندیكای‌ پارێزه‌رانی‌ كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و داوای‌ به‌ سزاگه‌یاندنی‌ تاوانباران ده‌كات.

پارێزەر ناز یەعقوبی
پارێزەر ناز یەعقوبی

سه‌ندیكای‌ پارێزه‌رانی‌ كوردستان دەڵێت دوور له‌ هه‌موو به‌هایه‌كی‌ مرۆڤانه‌ و بێ به‌زه‌ییانه‌، ده‌م و چاوی ئه‌و كچه‌ پارێزه‌ره‌ شێوێندراوه‌.

پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت ناز یەعقوبی خۆی خۆی کوشتووە و تەرمەکەشی نەشێوێندراوە.

گەشە دارا حەفید، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەمەش تاوانێکی ترە کە لە کۆمەڵگای کوردستاندا بەرامبەر ژن دەکرێت و (ناز) ی پارێزەر بە شێوەیەکی زۆر ناشرین شێوێندراوە و کوژراوە و دەشڵێت لە لێکۆڵینەوەلاندا پێویستە لۆژیک بەکاربهێندرێت و ئەقڵی تیادا پەیڕەو بکرێت.

ئەم ئەندامەی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی هەرێم دەڵێت پۆلیسی هەولێر باس لە خۆ سوتاندنی ناز دەکات لە کاتێکدا باوکی ناز لە دیمانەیەکدا دەڵێت کچەکەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە و کوشنی ئۆتۆمبێلەکە سوتێنراوە و دەموچاویشی شێوێندراوە و ئێستا جیاوازییەکی زۆر دروست بووە لە سەرەتادا شتێک وتراوە و ئێستا شتێکی تر دەگوترێت و دەشڵێت ئەمەش وەهای کردووە متمانە بەم جۆرە لێکۆڵینەوانە نەکرێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، گەشە دارا حەفید ئاماژەش بەوە دەکات شوێنی ڕووداوەکە شوێنیکی ئاسایی نییە و بە بەراورد لەگەڵ هەندێک لە شوێنەکانی تری هەولێردا جیاوازە لە ڕووی خزمەتگوزارییەکانەوە و لە ڕووی ئاسایشیشەوە توندوتۆڵ ترە و دەڵێت لەبەردەم بازاڕ و دوکانەکانیشدا کامێرای چاودێری دانراون و ئەمەش بۆتە جێی گومان وەک دەڵێت بۆچی گوایە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا هیچ شتێک لەو کامێرایانەدا نەبینراوە؟

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:42 0:00

XS
SM
MD
LG