Accessibility links

ئەردۆغان: مەسەلەی کورد لە تورکیا نیـیە و ئەوەی هەیە تێرۆرە


سەرۆکی تورکیا دەڵێت هەندێک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە و سەرۆکی شارەوانیـیەکان وەکو ئەندامێـکی پەکەکە هەڵسوکەوت دەکەن، بۆیە دەبێت وەکو تێرۆرست دادگایی بکرێن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی دەبێت پەرلەمان و دادی وڵاتەکە لە دژی ئەو پەرلەمانتارانە هەڵوێست وەربگرێت و وەکو ئەندامی پەکەکە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.

پاشان گوتی لە تورکیا شتێـک نیـیە بە ناوی مەسەلەی کورد، بەڵکو مەسەلەی تێرۆر هەیە. گوتیشی هەموو کەمینەکان کێشەی تایبەتی خۆیان هەیە و هەمیشە هەوڵ دەدەن چارەسەریان بکەین.

جێی ئاماژەیە نزیکەی چوار هەفتەیە لەشکر و هێزەکانی حکومەتی تورکیا دەستیانکردووە بە ئۆپەراسیۆنێـکی لەشکری گەورە لە ناوچە کوردیـیەکان. دانیشتوان دەڵێن هێزەکانی حکومەت بەبێ جیاوازی خەڵکەکە دەکەنە ئامانج و قەدەغەی هاتوچۆکان بە درێژایی شەو و ڕۆژ وایانکردووە نەتوانرێت کەس بۆ نەخۆشـخانەکان ببرێن.

ڤیدیۆکانی تەلەفیزیۆنی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ چوارشەممە بە ڕوونی نیشانیان دا کە چۆن تانکەکانی حکومەت لە بەرزایـیەکانی دەوروبەری شاری جزیرە تۆپ دەگرنە نێو گەڕەکەکانی شارەکە.

هاوکات لە شاری دیاربەکر هێزەکانی پـۆلیس بەم سەرمایە ئاویان دەگرتە ئەو خۆپـیشاندەرانەی ناڕەزایی بەرامبەر ڕەوشەکە دەردەبڕن.

ڕەوشی شارە کوردیـیەکان لە تورکیا چوارشەممە ڕێکەوتی 6 ی یەکی 2016
please wait

No media source currently available

0:00 0:04:13 0:00

XS
SM
MD
LG