Accessibility links

دکتۆر کەمال سەیدۆ : کەسانی موسلمان و بێگانە دەبێ پابەند بن بە یاساکانی وڵاتانی ئەوروپایی


Dr.Kamal Sido
Dr.Kamal Sido

هەر وەکو دەبینرێت زۆر جار هاووڵاتیانی بێگانە و کەسانی پەنابەر لە کاتی هاتنیان جۆرەها کێشە و گرفت لە وڵاتی داێکەوە بۆ وڵاتی مێوان وە یاخود ئەو وڵاتانەی تێدا نێشتەجێ دەبن لەگەڵ خۆیاندا دێنن.

ئەڵمانیا وەکو نموونە وڵاتێکە کە میلۆنەها کەسان لە وڵاتانی ترەوە تێدایە، ئاخۆ چ جۆرە کێشە و گرفتێک لە نێۆ ئەو کۆمەڵگاکانەدا بە دی دەکرێ وە یاخود شیانی هەیە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن؟

دکتۆر کەمال سەیدۆ بەرێوەبەری بیرۆێ رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گەڵانی ژێر گەڤە ( هەرەشە ) لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەمە یەکمین جارە بە شێوەیەکی زۆر نزیکەی ١٥٠٠ کەس لە شوێنێکی ناوەندا وەکو ئێزگەی شەمەندەفەری کۆلن لە ئەلمانیا کە رۆژانە دەیان هەزار کەس تێدا تێدەپەرێ لە شەوی سەر ساڵ سەدان گەنچ کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ - ٣٥ ساڵ بوە کە لە خەڵکی باکوری ئەفەریکا دەچن یان لە وڵاتی عەرەب بوون، لەوێدا هێڕشیان کردە سەر خەڵک بە تاێبەتی ژنان، چ لە رووی (جنسی) وە یاخود دزیکردن.

دکتۆر کەماڵ هەر وەها دەڵێت ئەم کەسانە لەو ئازادیەی کە لە ئەڵمانیادا هەیە و لە نەرمی پۆلیس کەڵکیان وەرگرتووە وە بە هەلیان قوازتوەتەوە و لە جیاتی ئەوەی پابەندی یاساکانی ئەو وڵاتەدا بن، پێشیلی لێ دەکەن و دەمێکە ئەڵمانیا چاوەروانە چۆن لەگەڵ ئەو کێشەدا هەڵس و کەوت بکات و چارەسەری بکات، کە وا دەکات لە دەرئەنجام پۆلیس رەفتاری بگۆرێ و یاساکان بێنە گۆڕان.

دکتۆر کەماڵ دەشڵێت دەمەوێ لێرەدا بڵێم ئەو کەسانەی موسڵمانن، خەڵکی موسلمان لە وڵاتانی عەرەبی، جا عەرەب، کورد، شیعە، سوننی کە دێنە وڵاتێکی ئەوروپی دەبێ پابەند بن بە (عورف و عادەت و ئەخلاقی) ئەو وڵاتانە و وڵاتانی ئەوروپایی نابێ لە بەرامبەر ئەو پێشێلیانەدا بێدەنگ بن و وڵاتانی ئەوروپاییش دژ بە ئیسلامی سیاسین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:42 0:00

XS
SM
MD
LG